top of page

ھۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشی فشاری خوێن

  • پزیشكی
  • Aug 12, 2016
  • 1 min read

ھۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشی فشاری خوێن

بەپێی لێکۆڵینەوەی پسپۆران چەندین ھۆکارن ھەن کە وا دەکەن مرۆڤ تووشی نەخۆشی فشاری خوێن بێت، لەڕاستیدا ھۆکارەکان بەتەواویی دەستنیشان نەکراون، بەڵام گرنگترین ھۆکارەکان ئەمانەن یەکەم: نەخۆشییەکانی گورچیلە رێگەخۆشکەرە بۆ تووشبوون بە فشاری خوێن دووەم:پشێوی کاری رژێنەکان ھۆکارێکی دیکەیە سێیەم: زۆر خواردنی دەرمانە کیمیاییەکان بەتایبەتی ئەوانەی بۆ چارەسەری (رۆماتیزم-باداری) بەکاردەھێنرێن چوارەم: بۆماوە ھۆکارێکی دیکەیە پێنجەم: نائارامی و بیرکردنەوەی زۆر و بوونی کێشە دەروونییەکان ھۆکاری دیکەی تووشبوونن بە فشاری خوێن، لە سەرووی ھەمووشیانەوە (ترس و خەم و خورپە شەشەم: جگەرەکێشان ھۆکارێکی زۆر ترسناکە بۆ زوو تووشبوون بەو نەخۆشییە حەوتەم: خواردنەوەی ماددە ھۆشبەرەکان بە ھەموو جۆرەکانییەوە ھەشتەم: زۆر خورادن لە ژەمەکاندا بەتایبەتی خواردنی قوڕس و چەور نۆیەم: دانیشتنی زۆر و وەرزش نەکردن (تەمەڵی دەیەم: زۆر سوێری خواردن لەگەڵ چێشت و چەرەزات و میوەدا. یازدەھەم: قەڵەویی ھۆکارێکی دیکەی تووشبوون بە فشاری خوێنە لە کۆتاییدا لە خودای گەورە داواکارین کە ھەموو موسڵمان لەم نەخۆشییە و سەرجەم نەخۆشییەکانی دیکە بەدووربن

Comments


RECENT POSTS
SEARCH BY TAGS
ARCHIVE
bottom of page